بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیێندراوی ژمارە 6ی بەڵینی ڕاستیی 4ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە: 27 بنکەی ئەمریکایی لە ناوچەدا، وێڕای بنکەی تەل نۆف، ئەرکانی فەرماندەیی گشتیی ئەرتەشی زایۆنی لە هاکاریا و کۆمەڵگەی گەورەی پیشەسازیی بەرگری لە تلاڤیڤ، بەشێک لە ئامانجەکانی هێرشی مووشەکیی هێزی چەکداریی ئێران بوون.
لەو ڕاگەیێندراوەدا جەخت لەوەش کراوە: هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامی ئێران ناهێڵێت دەنگی ئاژیری مەترسی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان و بنکەگەلی ئەمریکایی بۆ تاوێک بوەستێت و بە پلاری بەردەوام و پەشیمانکەر، هەنگاوی جیاواز و قورس لە تۆڵەکردنەوە نمایش دەدەین.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوی ژمارەی 6ی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی 4، لە کرانە ئامانجی 27 بنکەی ئەمریکایی لە ناوچەدا هەواڵی دا.
News ID 58745
Your Comment